Skip to main content

Posts

خوایە مۆر مەنێ به‌سه‌ر دڵ و گوێماندا!

خوایە دوورمان بخەوە لەو کەسانەی که ئیمانیان نیە، گوێ بۆ ئامۆژگاری ناگرن، حەزی ڕێنموویی کردنیان تێدا کوژاوەتەوە، ناگەڕێن و ناپرسن، لەسەر گومڕاییەکی ئاشکران، بێئاگا کەوتوون، تاریکی گومان و ئارەزووەکان دڵ و چاوی کوێر کردوون!  خوایە مۆر مەنێ به‌سه‌ر دڵ و گوێماندا، په‌ردەی نەزانی و گومڕایی‌ لەسەر چاوماندا لابەرە، یارمەتیمان بدە لە باش بیرکردنه‌وه‌، بیستنی حه‌ق، بینینی ڕاستییه‌کان، پارێزراومان بکە لە سزای سه‌ختی خۆت! خوایە ڕاستگۆییمان پێ ببەخشە لە ئیمان هێنان بە خۆت، به ڕۆژی قیامه‌ت، دوورمان بخەوە لە درۆ، چەواشەکاری، نەزانی و جەهالەت؛ ئازایەتی و شەرم و حەیا و شکۆمان پێ ببەخشە! خوایە لە سەرلێشێواویەکانی کۆن و نوێ بمانپارێزە، لە قەڵا تایبەتەکانی خۆت لە بێ هەستی، تێنەگەیشتن، بیرنەکردنەوە پارێزراومان بکە، بمانخە ڕیزی ئەوانەی کە خاوەن ئیمان و باوەڕێکی ڕاستەقینەن! خوایە دڵ و ده‌روونمان پاک بکەوە لە نه‌خۆشی کوفر و شیرک و حه‌سوودی و کینه‌، شیفای نەخۆشیەکانمان بدە، سەرفرازی هەمیشەیی ببەخشە بە دڵمان، ڕووناکیەکانمان بۆ زۆر زیاتر بکە! خوایە لە دووڕوویی دوورمان بخەوە بە دووری ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، تۆوی...
Recent posts

خوایە ئەو نهێنیانەمان پێ ببەخشە کە بۆ دواڕۆژ سوودمان پێدەگەینن!

خوایه به‌رده‌وام ڕێنمووییمان بکە بۆ ڕێبازی ڕاست، ئەو ئیسلامه‌مان پێ بناسێنە کە تۆ لێی ڕازی، وەری دەگری، لە ناو هەموو دەستە و تاقمە زۆرەکان ڕۆشنایی زیاترمان پێ ببەخشە بۆ ناسینەوە، شوێن کەوتن، ملکەچ بوون! خوایە بمانخە سەر به‌رنامه و ڕێبازی ئه‌وانه‌ی کە له ناز و نیعمه‌تی خۆت به‌هره‌وه‌رت کردوون، نه‌مانخه‌یته سه‌ر ڕێبازی ئه‌وانه‌ی خه‌شم و قینیان لێگیراوه، یارمەتیمان بدە ئەوەی دەیزانین کاری پێبکەین، مەمانخە سه‌ر ڕێبازی ئه‌وانه‌ی که سه‌رگه‌ردان و گومڕابوونە بەهۆی نه‌زانینیانه‌وه‌! خوایە ئەو نهێنیانەمان پێ ببەخشە کە بۆ دواڕۆژ سوودمان پێدەگەینن، لەو نهێنیانە دوورمان بخەوە کە بێئاگامان دەکەن، زیاتر سەرقاڵمان دەکەن بە دونیا، بە چێژ و خۆشیەکانی! خوایە لە پەرتوکەکەی خۆت زیاتر نزیکمان بخەوە، گومانەکانی سەر دڵمان بڕەوێنەوە، بیکە هیدایەت و ڕێنموویی تەواو، لە ژێر سێبەری تەقوا دڵمان بحەسێنەوە، دونیامان جوانتر بکە، قیامەتمان بە پێزتر بکە!  خوایە باوەڕمان زیاتر بکە بەو نەبینراوانەی خۆت ئێمە پێ تاقیدەکەیەوە، یارمەتیمان بدە نوێژه‌كانمان به‌چاكتر ئه‌نجام بدەین، دڵمان نەرم بکە له‌و ڕزق و ڕۆزییه حه‌ڵاڵه‌ی...

ئەی پاشای گەورە، خاوەنی ئاسمان و زەوی!

ئەی پاشای گەورە، خاوەنی ئاسمان و زەوی، گەورەیی و خۆشویستنی خۆت بچەسپینە لە دڵمان، تا بچوک و هیچ و پوچەکان بە جوانی ببینین، هەیبەتی تۆمان لا جوانتر دەربکەوێ! ئەی بەخشندە و دەوڵەمەند، هەموو ئەوانەمان پێببەخشە لە خێر و خۆشی کە داوات لێدەکەین، دڵمان دەوڵەمەند بکە، لە نەخۆشی دوورمان بخەوە، ئازار و ناخۆشیمان بۆ بکە بە خۆشی و حەسانەوە، ژیانێکی گەشاوەمان بۆ فەراهەم بکە، پڕبێ لە ئاسوودەیی و لوتکەی ئارامی دەروونی! خوایە بەخشندەیی و میهرەبانی خۆتمان پێ ببەخشە، بمانخە ناو کانگای  ڕه‌حمه‌ت و سۆزو به‌زه‌‌یی خۆت، میهرەبان و بەخشندەمان بکە بۆ موسڵمانان، بە ماڵ و سامان و دەست و دڵ، بە ئاشکرا و بە نهێنی! خوایە فێری سوپاس و ستایشی خۆتمان بکە، سوپاس و ستایشێکی بێ سنوور، سوپاس و ستایشێکی شایستە بە گەورەیی و شکۆی خۆتەوە، سوپاس و ستایشێک شایستەبێ بە په‌روه‌ردگارێتی خۆت، کە تەنها خۆت پەرەوردگاری جیهانیان و هه‌موو بوونه‌وه‌ری! خوایە بمانخە ناو زەریای ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆتەوە، خوایە ئەو ڕەحمەتەمان لە نێو چاوان بنوسە کە له دنیادا هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه‌، خوایە ئەو ڕەحمەتەت لێ داوا دەکەین کە لە قیامەت تەن...

خوایە فێرمان بکە چۆن لێت بپاڕێینەوە!

خوایە ئەو کاتانە لوتکەی ئاسودەییمان پێببەخشە کە تەرخانمان کردووە بۆ پەرستنی خۆت، بۆ گوێڕایەلی و نزیکبوونەوە لە خۆت! خوایە فێرمان بکە چۆن لێت بپاڕێینەوە، چۆن تکات لێبکەین و داوای خێر و چاکەت لێبکەین، فێرمان بکە چۆن داوای لێخۆشبوونت لێبکەین! خوایە شارەزامان بکە بە ناو و سیفەتە بەرزەکانت، ڕێگای ناسینی خۆتمان بۆ ئاسان بکە، بە ناوە جوان و سیفەتە بەرز و بەپێزەکانت بانگت بکەین و هاوارت لێبکەین! خوایە یارمەتیمان بدە کە چۆن هانی خەڵکی بدەین بۆ چاکە، بۆ ڕێگای تەوحید، بۆ خورەوشتی جوان و ئەدەب و شەرم و حەیا! خوایە نوێژەکانمان لا خۆشەویستتر بکە، دڵمان پەیوەست بە نوێژەکان، بە نوێژی چێشتەنگاو، نوێژی ویتر، بە نوێژە سوننەتەکان، بۆمان بکە بە رۆشنایی چاوەکانمان! خوایە لە بێ ئاگایی دوورمان بخەوە، دڵ و هۆش و مێشکمان سەرقاڵ بکە بەو کارانەی کە ماڵێکی جوانمان بۆ دروست دەکەن لە بەهەشتەکان! خوایە گەشتی هاتنی بۆ لای خۆتمان پێنیشان بدە، ئاسانی بکە، پەنامان بدە لە هەڵخەڵەتێنەر و بێئاگاکردنەکانی سەر ڕێگامان!

خوایە پەنامان بدەی لە چاوی حەسودان!

خوایە لە گوناهـ و تاوان دوورمان بخەوە، ئەو بەندانەی خۆتمان پێبناسێنە کە لە تۆمان نزیک دەکەنەوە، دوورمان دەخەنەوە لە نەفس و شەیتان! خوایە پەنامان بدەی لە چاوی حەسودان، لە دەستی خراپەکار و ناپاکان! خوایە لە بەخششەکانی خۆت دەوڵەمەندمان بکە، خەونەکانمان بۆ بکە بە راستی، حەڵاڵمان لا خۆشەویست بکە! ئەی وەڵامدەرەوەی بەندەکان، ئەی ئەو زاتەی گوێت لە دەنگی بەندەکانتە، دەنگ و داواکاری ئەوانت لێ تێکەڵ نابێ، وەڵامی تکا و نوزانەوەکانمان بدەوە، ئەوەی داوای دەکەین بۆمان بکە بە ڕاستی! خوایە هەنگاوەکانی هاتن بۆ لای خۆتمان بۆ ئاسان بکە، رێگای گەیشتنمان بە رەزامەندی خۆت نیشان بدە، دوورمان بخەوە لە رێگا لارەکانی شەیتان! خوایە پەنامان بدە لە شەڕی دروستکراوەکانت، چاکە و خێری زۆرمان پێببەخشە، پەنامان بدە لە جەهل و نەزانی و بێباکی! خوایە سەرکەوتنمان پێببەخشە بەسەر نەفس و حەز و ئارەزووەکانمان، رۆشنایی هیدایەتمان لا شیرنتر بکەی، بمانکە دۆستی خۆت پاشان دۆستی ئەوانەی کە خۆت خۆشت دەوێن!

هێزی تەوحید لە دڵمان بچەسپێنە، ڕاگیرمان بکە!

خوایە لە ڕێزی دووڕوان و ریابازان دوورمان بخەوە، نیازپاکی و ئیخلاصمان پێببەخشە، لە ورد و درشتی کارەکانمان! خوایە لە ململانێی جەنگی نەفس و شەیتان سەرمان بخەی، هێز و پێزی ئیمانمان تێدا بگەشێتەوە! خوایە جوانتر فێری تەوحیدمان بکە، بیکە چرایەکی زۆر رووناک لە ژیانمان، تاریکاییەکانی رابردوو و ئێستامان بسڕێتەوە! خوایە فێری ناسینی خۆتمان بکە، تاوەکو زیاتر لێت بترسین، خۆشمان بوێی، ئومێدی زیاترمان بە تۆ بێ! ئەی سەرچاوەی هەموو ئومێدەکان، ئومێدی راستەقینە بۆ دڵمان بگەڕێنەوە، ئازار و خەمەکانمان لەسەر لابە! ئەی بێ نیاز لە هەموو کەسێک، پێداویستیەکانمان بۆ جێبەجێ بکە، دڵمان رازی بکە بە بەخششەکانی خۆت! ئەی تاک و تەنها، پەنامان بدە لە شیرک و بیدعە، هێزی تەوحید لە دڵمان بچەسپێنە، ڕاگیرمان بکە!

خوایە بارانی خۆشی و شیفا و رەحمەت بڕژێنە سەر ژیانمان!

خوایە بمانکە بە کەسێک کە خۆی چاک بکات، هێز و وزەی ئەوەشمان پێبدە کە خەڵکیش چاک بکەین، بانگیان بکەین بۆ ڕاستی و جوانی و تەوحید! خوایە لە مەجلیسی کەسانی کەم عەقڵ دوورمان بخەوە، ئەو مەجلیسانەمان پێ ببەخشە کە تەقوا و ئیمانمان زیاد دەکات، عەقیدەکەمان دروست و تەواو و پاڵفتە بکات! خوایە بمانکە بازرگانێکی سەرکەوتوو بۆ قیامەتمان، دڵمان وەرگێڕە بۆ هەوڵدان بۆ قیامەت، دونیا و خۆشیەکانمان لا بچوک بکەوە، پلە بەرزەکانمان پێببەخشە! خوایە بارانی خۆشی و شیفا و رەحمەت بڕژێنە سەر ژیانمان، دوورمان بخەوە لە زەحمەتی و ناخۆشی و ئازارەکان، درەختی ئیمان و تەوحید و تەقوا بڕوێنە لە ناخمان، خۆشەویستی خۆتمان پێببەخشە! ئەی خاوەن دەسەڵاتی باڵا، هەموو زەحمەتی و ناخۆشیەکانمان بۆ بکە بە ئاسانی، نەخۆشیەکان بە چاکبوونەوە، تاریکیەکان بە رووناکی، لە کۆت و زنجیری نەفس و هەواو و شەیتان رزگارمان بکە، بمانخە ژێر سایەی بەندایەتیکردن و گوێڕایەڵی خۆت! ئەی خاوەن ئەوپەڕی سۆز و رەحمەت، بەزەییت بێتەوە بە حاڵمان، رەحممان پێبکە، فێری رەحممان بکە، ناومان بنوسە بە یەکێک لەوانەی بۆ هەمیشە سەرفرازن، بمانکە لە یەکێک لە نیشتەجێبوانی بەهەشتەکا...