خوایه به‌رده‌وام ڕێنمووییمان بکە بۆ ڕێبازی ڕاست، ئەو ئیسلامه‌مان پێ بناسێنە کە تۆ لێی ڕازی، وەری دەگری، لە ناو هەموو دەستە و تاقمە زۆرەکان ڕۆشنایی زیاترمان پێ ببەخشە بۆ ناسینەوە، شوێن کەوتن، ملکەچ بوون!
خوایە بمانخە سەر به‌رنامه و ڕێبازی ئه‌وانه‌ی کە له ناز و نیعمه‌تی خۆت به‌هره‌وه‌رت کردوون، نه‌مانخه‌یته سه‌ر ڕێبازی ئه‌وانه‌ی خه‌شم و قینیان لێگیراوه، یارمەتیمان بدە ئەوەی دەیزانین کاری پێبکەین، مەمانخە سه‌ر ڕێبازی ئه‌وانه‌ی که سه‌رگه‌ردان و گومڕابوونە بەهۆی نه‌زانینیانه‌وه!
خوایە ئەو نهێنیانەمان پێ ببەخشە کە بۆ دواڕۆژ سوودمان پێدەگەینن، لەو نهێنیانە دوورمان بخەوە کە بێئاگامان دەکەن، زیاتر سەرقاڵمان دەکەن بە دونیا، بە چێژ و خۆشیەکانی!
خوایە لە پەرتوکەکەی خۆت زیاتر نزیکمان بخەوە، گومانەکانی سەر دڵمان بڕەوێنەوە، بیکە هیدایەت و ڕێنموویی تەواو، لە ژێر سێبەری تەقوا دڵمان بحەسێنەوە، دونیامان جوانتر بکە، قیامەتمان بە پێزتر بکە!
خوایە باوەڕمان زیاتر بکە بەو نەبینراوانەی خۆت ئێمە پێ تاقیدەکەیەوە، یارمەتیمان بدە نوێژه‌كانمان به‌چاكتر ئه‌نجام بدەین، دڵمان نەرم بکە له‌و ڕزق و ڕۆزییه حه‌ڵاڵه‌ی پێت به‌خشیووین، بیبه‌خشین!
خوایە دڵمان دامەزراو بکە لەسەر باوەڕهێنان بە خۆت، بە پێغەمبەران، بە ڕۆژی دوایی، دڵنیایی زیاترمان پێ ببەخشە، لە گومانەکان ڕزگارمان بکە!
خوایە بمانگێڕە لەو کەسانەی کەوا لەسه‌ر شاڕێگه‌ی هیدایه‌تن، سه‌رفراز و سه‌رکه‌وتوون، دڵیان لەسەر هیدایەتی تۆ جێگیر کردووە، لا ناکەنەوە بەهیچ لایەک و ڕێگایەکی تر!

Comments
Post a Comment