Skip to main content

خوایە مۆر مەنێ به‌سه‌ر دڵ و گوێماندا!


خوایە دوورمان بخەوە لەو کەسانەی که ئیمانیان نیە، گوێ بۆ ئامۆژگاری ناگرن، حەزی ڕێنموویی کردنیان تێدا کوژاوەتەوە، ناگەڕێن و ناپرسن، لەسەر گومڕاییەکی ئاشکران، بێئاگا کەوتوون، تاریکی گومان و ئارەزووەکان دڵ و چاوی کوێر کردوون! 


خوایە مۆر مەنێ به‌سه‌ر دڵ و گوێماندا، په‌ردەی نەزانی و گومڕایی‌ لەسەر چاوماندا لابەرە، یارمەتیمان بدە لە باش بیرکردنه‌وه‌، بیستنی حه‌ق، بینینی ڕاستییه‌کان، پارێزراومان بکە لە سزای سه‌ختی خۆت!


خوایە ڕاستگۆییمان پێ ببەخشە لە ئیمان هێنان بە خۆت، به ڕۆژی قیامه‌ت، دوورمان بخەوە لە درۆ، چەواشەکاری، نەزانی و جەهالەت؛ ئازایەتی و شەرم و حەیا و شکۆمان پێ ببەخشە!


خوایە لە سەرلێشێواویەکانی کۆن و نوێ بمانپارێزە، لە قەڵا تایبەتەکانی خۆت لە بێ هەستی، تێنەگەیشتن، بیرنەکردنەوە پارێزراومان بکە، بمانخە ڕیزی ئەوانەی کە خاوەن ئیمان و باوەڕێکی ڕاستەقینەن!


خوایە دڵ و ده‌روونمان پاک بکەوە لە نه‌خۆشی کوفر و شیرک و حه‌سوودی و کینه‌، شیفای نەخۆشیەکانمان بدە، سەرفرازی هەمیشەیی ببەخشە بە دڵمان، ڕووناکیەکانمان بۆ زۆر زیاتر بکە!


خوایە لە دووڕوویی دوورمان بخەوە بە دووری ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، تۆوی گوناهو تاوان و خراپه‌کاری لە دڵمان کز و لاواز بکە، چاکسازی ببەخشە بە دڵ و ڕۆحمان، ئارامی بگەڕێنەوە بۆ ناو ژیانمان! 


خوایە تۆوی چاکە و سەربەرزی لە ناخمان بڕوێنە، نەفسمان دووربخەرەوە لە لووت به‌رزی و ده‌رده‌دارییە قورسەکان بەتایبەت ئەو کاتەی شیفای قورس دەبێ!

Comments

Popular posts from this blog

ئەی پاشای گەورە، خاوەنی ئاسمان و زەوی!

ئەی پاشای گەورە، خاوەنی ئاسمان و زەوی، گەورەیی و خۆشویستنی خۆت بچەسپینە لە دڵمان، تا بچوک و هیچ و پوچەکان بە جوانی ببینین، هەیبەتی تۆمان لا جوانتر دەربکەوێ! ئەی بەخشندە و دەوڵەمەند، هەموو ئەوانەمان پێببەخشە لە خێر و خۆشی کە داوات لێدەکەین، دڵمان دەوڵەمەند بکە، لە نەخۆشی دوورمان بخەوە، ئازار و ناخۆشیمان بۆ بکە بە خۆشی و حەسانەوە، ژیانێکی گەشاوەمان بۆ فەراهەم بکە، پڕبێ لە ئاسوودەیی و لوتکەی ئارامی دەروونی! خوایە بەخشندەیی و میهرەبانی خۆتمان پێ ببەخشە، بمانخە ناو کانگای  ڕه‌حمه‌ت و سۆزو به‌زه‌‌یی خۆت، میهرەبان و بەخشندەمان بکە بۆ موسڵمانان، بە ماڵ و سامان و دەست و دڵ، بە ئاشکرا و بە نهێنی! خوایە فێری سوپاس و ستایشی خۆتمان بکە، سوپاس و ستایشێکی بێ سنوور، سوپاس و ستایشێکی شایستە بە گەورەیی و شکۆی خۆتەوە، سوپاس و ستایشێک شایستەبێ بە په‌روه‌ردگارێتی خۆت، کە تەنها خۆت پەرەوردگاری جیهانیان و هه‌موو بوونه‌وه‌ری! خوایە بمانخە ناو زەریای ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆتەوە، خوایە ئەو ڕەحمەتەمان لە نێو چاوان بنوسە کە له دنیادا هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه‌، خوایە ئەو ڕەحمەتەت لێ داوا دەکەین کە لە قیامەت تەن...