Skip to main content

هێزی تەوحید لە دڵمان بچەسپێنە، ڕاگیرمان بکە!


خوایە لە ڕێزی دووڕوان و ریابازان دوورمان بخەوە، نیازپاکی و ئیخلاصمان پێببەخشە، لە ورد و درشتی کارەکانمان!


خوایە لە ململانێی جەنگی نەفس و شەیتان سەرمان بخەی، هێز و پێزی ئیمانمان تێدا بگەشێتەوە!


خوایە جوانتر فێری تەوحیدمان بکە، بیکە چرایەکی زۆر رووناک لە ژیانمان، تاریکاییەکانی رابردوو و ئێستامان بسڕێتەوە!


خوایە فێری ناسینی خۆتمان بکە، تاوەکو زیاتر لێت بترسین، خۆشمان بوێی، ئومێدی زیاترمان بە تۆ بێ!


ئەی سەرچاوەی هەموو ئومێدەکان، ئومێدی راستەقینە بۆ دڵمان بگەڕێنەوە، ئازار و خەمەکانمان لەسەر لابە!


ئەی بێ نیاز لە هەموو کەسێک، پێداویستیەکانمان بۆ جێبەجێ بکە، دڵمان رازی بکە بە بەخششەکانی خۆت!


ئەی تاک و تەنها، پەنامان بدە لە شیرک و بیدعە، هێزی تەوحید لە دڵمان بچەسپێنە، ڕاگیرمان بکە!

Comments

Popular posts from this blog

ئەی پاشای گەورە، خاوەنی ئاسمان و زەوی!

ئەی پاشای گەورە، خاوەنی ئاسمان و زەوی، گەورەیی و خۆشویستنی خۆت بچەسپینە لە دڵمان، تا بچوک و هیچ و پوچەکان بە جوانی ببینین، هەیبەتی تۆمان لا جوانتر دەربکەوێ! ئەی بەخشندە و دەوڵەمەند، هەموو ئەوانەمان پێببەخشە لە خێر و خۆشی کە داوات لێدەکەین، دڵمان دەوڵەمەند بکە، لە نەخۆشی دوورمان بخەوە، ئازار و ناخۆشیمان بۆ بکە بە خۆشی و حەسانەوە، ژیانێکی گەشاوەمان بۆ فەراهەم بکە، پڕبێ لە ئاسوودەیی و لوتکەی ئارامی دەروونی! خوایە بەخشندەیی و میهرەبانی خۆتمان پێ ببەخشە، بمانخە ناو کانگای  ڕه‌حمه‌ت و سۆزو به‌زه‌‌یی خۆت، میهرەبان و بەخشندەمان بکە بۆ موسڵمانان، بە ماڵ و سامان و دەست و دڵ، بە ئاشکرا و بە نهێنی! خوایە فێری سوپاس و ستایشی خۆتمان بکە، سوپاس و ستایشێکی بێ سنوور، سوپاس و ستایشێکی شایستە بە گەورەیی و شکۆی خۆتەوە، سوپاس و ستایشێک شایستەبێ بە په‌روه‌ردگارێتی خۆت، کە تەنها خۆت پەرەوردگاری جیهانیان و هه‌موو بوونه‌وه‌ری! خوایە بمانخە ناو زەریای ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆتەوە، خوایە ئەو ڕەحمەتەمان لە نێو چاوان بنوسە کە له دنیادا هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه‌، خوایە ئەو ڕەحمەتەت لێ داوا دەکەین کە لە قیامەت تەن...