Skip to main content

خوایە پەنامان بدەی لە چاوی حەسودان!

خوایە لە گوناهـ و تاوان دوورمان بخەوە، ئەو بەندانەی خۆتمان پێبناسێنە کە لە تۆمان نزیک دەکەنەوە، دوورمان دەخەنەوە لە نەفس و شەیتان!


خوایە پەنامان بدەی لە چاوی حەسودان، لە دەستی خراپەکار و ناپاکان!


خوایە لە بەخششەکانی خۆت دەوڵەمەندمان بکە، خەونەکانمان بۆ بکە بە راستی، حەڵاڵمان لا خۆشەویست بکە!


ئەی وەڵامدەرەوەی بەندەکان، ئەی ئەو زاتەی گوێت لە دەنگی بەندەکانتە، دەنگ و داواکاری ئەوانت لێ تێکەڵ نابێ، وەڵامی تکا و نوزانەوەکانمان بدەوە، ئەوەی داوای دەکەین بۆمان بکە بە ڕاستی!


خوایە هەنگاوەکانی هاتن بۆ لای خۆتمان بۆ ئاسان بکە، رێگای گەیشتنمان بە رەزامەندی خۆت نیشان بدە، دوورمان بخەوە لە رێگا لارەکانی شەیتان!


خوایە پەنامان بدە لە شەڕی دروستکراوەکانت، چاکە و خێری زۆرمان پێببەخشە، پەنامان بدە لە جەهل و نەزانی و بێباکی!


خوایە سەرکەوتنمان پێببەخشە بەسەر نەفس و حەز و ئارەزووەکانمان، رۆشنایی هیدایەتمان لا شیرنتر بکەی، بمانکە دۆستی خۆت پاشان دۆستی ئەوانەی کە خۆت خۆشت دەوێن!

Comments

Popular posts from this blog

ئەی پاشای گەورە، خاوەنی ئاسمان و زەوی!

ئەی پاشای گەورە، خاوەنی ئاسمان و زەوی، گەورەیی و خۆشویستنی خۆت بچەسپینە لە دڵمان، تا بچوک و هیچ و پوچەکان بە جوانی ببینین، هەیبەتی تۆمان لا جوانتر دەربکەوێ! ئەی بەخشندە و دەوڵەمەند، هەموو ئەوانەمان پێببەخشە لە خێر و خۆشی کە داوات لێدەکەین، دڵمان دەوڵەمەند بکە، لە نەخۆشی دوورمان بخەوە، ئازار و ناخۆشیمان بۆ بکە بە خۆشی و حەسانەوە، ژیانێکی گەشاوەمان بۆ فەراهەم بکە، پڕبێ لە ئاسوودەیی و لوتکەی ئارامی دەروونی! خوایە بەخشندەیی و میهرەبانی خۆتمان پێ ببەخشە، بمانخە ناو کانگای  ڕه‌حمه‌ت و سۆزو به‌زه‌‌یی خۆت، میهرەبان و بەخشندەمان بکە بۆ موسڵمانان، بە ماڵ و سامان و دەست و دڵ، بە ئاشکرا و بە نهێنی! خوایە فێری سوپاس و ستایشی خۆتمان بکە، سوپاس و ستایشێکی بێ سنوور، سوپاس و ستایشێکی شایستە بە گەورەیی و شکۆی خۆتەوە، سوپاس و ستایشێک شایستەبێ بە په‌روه‌ردگارێتی خۆت، کە تەنها خۆت پەرەوردگاری جیهانیان و هه‌موو بوونه‌وه‌ری! خوایە بمانخە ناو زەریای ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆتەوە، خوایە ئەو ڕەحمەتەمان لە نێو چاوان بنوسە کە له دنیادا هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه‌، خوایە ئەو ڕەحمەتەت لێ داوا دەکەین کە لە قیامەت تەن...