Skip to main content

خوایە بارانی خۆشی و شیفا و رەحمەت بڕژێنە سەر ژیانمان!


خوایە بمانکە بە کەسێک کە خۆی چاک بکات، هێز و وزەی ئەوەشمان پێبدە کە خەڵکیش چاک بکەین، بانگیان بکەین بۆ ڕاستی و جوانی و تەوحید!


خوایە لە مەجلیسی کەسانی کەم عەقڵ دوورمان بخەوە، ئەو مەجلیسانەمان پێ ببەخشە کە تەقوا و ئیمانمان زیاد دەکات، عەقیدەکەمان دروست و تەواو و پاڵفتە بکات!


خوایە بمانکە بازرگانێکی سەرکەوتوو بۆ قیامەتمان، دڵمان وەرگێڕە بۆ هەوڵدان بۆ قیامەت، دونیا و خۆشیەکانمان لا بچوک بکەوە، پلە بەرزەکانمان پێببەخشە!


خوایە بارانی خۆشی و شیفا و رەحمەت بڕژێنە سەر ژیانمان، دوورمان بخەوە لە زەحمەتی و ناخۆشی و ئازارەکان، درەختی ئیمان و تەوحید و تەقوا بڕوێنە لە ناخمان، خۆشەویستی خۆتمان پێببەخشە!


ئەی خاوەن دەسەڵاتی باڵا، هەموو زەحمەتی و ناخۆشیەکانمان بۆ بکە بە ئاسانی، نەخۆشیەکان بە چاکبوونەوە، تاریکیەکان بە رووناکی، لە کۆت و زنجیری نەفس و هەواو و شەیتان رزگارمان بکە، بمانخە ژێر سایەی بەندایەتیکردن و گوێڕایەڵی خۆت!


ئەی خاوەن ئەوپەڕی سۆز و رەحمەت، بەزەییت بێتەوە بە حاڵمان، رەحممان پێبکە، فێری رەحممان بکە، ناومان بنوسە بە یەکێک لەوانەی بۆ هەمیشە سەرفرازن، بمانکە لە یەکێک لە نیشتەجێبوانی بەهەشتەکانی خۆت، بۆ هەمیشە لای تۆ بحەسێینەوە!


خوایە تەقوا بە دڵمان ببەخشە، پاکی بکەوە، تۆ باشترینی ئەو زاتەی کە دڵەکان پاک دەکەیەوە، دۆستایەتی خۆتمان پێببەخشە!

Comments

Popular posts from this blog

ئەی پاشای گەورە، خاوەنی ئاسمان و زەوی!

ئەی پاشای گەورە، خاوەنی ئاسمان و زەوی، گەورەیی و خۆشویستنی خۆت بچەسپینە لە دڵمان، تا بچوک و هیچ و پوچەکان بە جوانی ببینین، هەیبەتی تۆمان لا جوانتر دەربکەوێ! ئەی بەخشندە و دەوڵەمەند، هەموو ئەوانەمان پێببەخشە لە خێر و خۆشی کە داوات لێدەکەین، دڵمان دەوڵەمەند بکە، لە نەخۆشی دوورمان بخەوە، ئازار و ناخۆشیمان بۆ بکە بە خۆشی و حەسانەوە، ژیانێکی گەشاوەمان بۆ فەراهەم بکە، پڕبێ لە ئاسوودەیی و لوتکەی ئارامی دەروونی! خوایە بەخشندەیی و میهرەبانی خۆتمان پێ ببەخشە، بمانخە ناو کانگای  ڕه‌حمه‌ت و سۆزو به‌زه‌‌یی خۆت، میهرەبان و بەخشندەمان بکە بۆ موسڵمانان، بە ماڵ و سامان و دەست و دڵ، بە ئاشکرا و بە نهێنی! خوایە فێری سوپاس و ستایشی خۆتمان بکە، سوپاس و ستایشێکی بێ سنوور، سوپاس و ستایشێکی شایستە بە گەورەیی و شکۆی خۆتەوە، سوپاس و ستایشێک شایستەبێ بە په‌روه‌ردگارێتی خۆت، کە تەنها خۆت پەرەوردگاری جیهانیان و هه‌موو بوونه‌وه‌ری! خوایە بمانخە ناو زەریای ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆتەوە، خوایە ئەو ڕەحمەتەمان لە نێو چاوان بنوسە کە له دنیادا هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه‌، خوایە ئەو ڕەحمەتەت لێ داوا دەکەین کە لە قیامەت تەن...