Skip to main content

خوایە فێرمان بکە چۆن لێت بپاڕێینەوە!


خوایە ئەو کاتانە لوتکەی ئاسودەییمان پێببەخشە کە تەرخانمان کردووە بۆ پەرستنی خۆت، بۆ گوێڕایەلی و نزیکبوونەوە لە خۆت!


خوایە فێرمان بکە چۆن لێت بپاڕێینەوە، چۆن تکات لێبکەین و داوای خێر و چاکەت لێبکەین، فێرمان بکە چۆن داوای لێخۆشبوونت لێبکەین!


خوایە شارەزامان بکە بە ناو و سیفەتە بەرزەکانت، ڕێگای ناسینی خۆتمان بۆ ئاسان بکە، بە ناوە جوان و سیفەتە بەرز و بەپێزەکانت بانگت بکەین و هاوارت لێبکەین!


خوایە یارمەتیمان بدە کە چۆن هانی خەڵکی بدەین بۆ چاکە، بۆ ڕێگای تەوحید، بۆ خورەوشتی جوان و ئەدەب و شەرم و حەیا!


خوایە نوێژەکانمان لا خۆشەویستتر بکە، دڵمان پەیوەست بە نوێژەکان، بە نوێژی چێشتەنگاو، نوێژی ویتر، بە نوێژە سوننەتەکان، بۆمان بکە بە رۆشنایی چاوەکانمان!


خوایە لە بێ ئاگایی دوورمان بخەوە، دڵ و هۆش و مێشکمان سەرقاڵ بکە بەو کارانەی کە ماڵێکی جوانمان بۆ دروست دەکەن لە بەهەشتەکان!


خوایە گەشتی هاتنی بۆ لای خۆتمان پێنیشان بدە، ئاسانی بکە، پەنامان بدە لە هەڵخەڵەتێنەر و بێئاگاکردنەکانی سەر ڕێگامان!

Comments

Popular posts from this blog

ئەی پاشای گەورە، خاوەنی ئاسمان و زەوی!

ئەی پاشای گەورە، خاوەنی ئاسمان و زەوی، گەورەیی و خۆشویستنی خۆت بچەسپینە لە دڵمان، تا بچوک و هیچ و پوچەکان بە جوانی ببینین، هەیبەتی تۆمان لا جوانتر دەربکەوێ! ئەی بەخشندە و دەوڵەمەند، هەموو ئەوانەمان پێببەخشە لە خێر و خۆشی کە داوات لێدەکەین، دڵمان دەوڵەمەند بکە، لە نەخۆشی دوورمان بخەوە، ئازار و ناخۆشیمان بۆ بکە بە خۆشی و حەسانەوە، ژیانێکی گەشاوەمان بۆ فەراهەم بکە، پڕبێ لە ئاسوودەیی و لوتکەی ئارامی دەروونی! خوایە بەخشندەیی و میهرەبانی خۆتمان پێ ببەخشە، بمانخە ناو کانگای  ڕه‌حمه‌ت و سۆزو به‌زه‌‌یی خۆت، میهرەبان و بەخشندەمان بکە بۆ موسڵمانان، بە ماڵ و سامان و دەست و دڵ، بە ئاشکرا و بە نهێنی! خوایە فێری سوپاس و ستایشی خۆتمان بکە، سوپاس و ستایشێکی بێ سنوور، سوپاس و ستایشێکی شایستە بە گەورەیی و شکۆی خۆتەوە، سوپاس و ستایشێک شایستەبێ بە په‌روه‌ردگارێتی خۆت، کە تەنها خۆت پەرەوردگاری جیهانیان و هه‌موو بوونه‌وه‌ری! خوایە بمانخە ناو زەریای ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆتەوە، خوایە ئەو ڕەحمەتەمان لە نێو چاوان بنوسە کە له دنیادا هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه‌، خوایە ئەو ڕەحمەتەت لێ داوا دەکەین کە لە قیامەت تەن...