خوایە بمانپارێزە لە شیرک و بیدعە و گومڕایی، ژیانمان رووناک بکەوە بە تەوحید و سوننە و هیدایەتی خۆت!
خوایە لە سەرلێشێواویەکانی سەر رێگا پارێزراومان بکە، لە خەشم و توڕەبوونی خۆت دوورمان بخەوە، رازیبوونی خۆتمان پێببەخشە!
خوایە بەخششی دڵنیاییمان پێ ببەخشە، لە گومان و دوو دڵی دوورمان بخەوە، سەربەرز و سەرکەوتوو و سەرفرازمان بکە!
خوایە پێمان ببەخشە لە نیعمەتە چاک و پاکەکانی خۆت، وەڵامی داواکانمان بدەوە، دڵمان رۆشن بکەوە بە گەشبینی و گومانی باش بردن بە خۆت!
ئەی خاوەن ئەوپەڕی ئارامگری، ئارامی و ئاسایشی دەروونیمان پێ ببەخشە، لەسەر پەرستنی خۆت، دوورکەوتنەوە لە گوناهـ، لە ساتی دابەزینی بەڵا و ناخۆشیەکان، لە هەموو ئەو پاداشتانە بێ بەشمان مەکە کە بۆ ئارامگرانت داناوە!
خوایە ئاشتی و ئارامی و ئاسودەییمان بەسەردا ببارێنە، ڕاڕایی و دوو دڵیەکانمان لەسەر لابە، دڵنیاییمان پێببەخشە!
خوایە بەهۆی تەقواوە بەرزی و شکۆمەندیمان پێببەخشە، لە گوناه و تاوان دوورمان بخەوە، ترسی خۆتمان لە دڵ جێگیر بکە!

Comments
Post a Comment