Skip to main content

خوایە ناسینی خۆتمان زیاتر پێببەخشە!


خوایە ناسینی خۆتمان زیاتر پێببەخشە، گەورەیی خۆت بخە دڵمانەوە، غەیری خۆتمان لا زۆر بچوک بکەوە، سام و هەیبەتی خۆتمان لا زیاتر بکە!


خوایە عەقیدەی تەوحیدمان لا پارێزراو بکە، خوڕەوشتمان جوانتر بکە، نەرم و نیانی زیاترمان پێ ببەخشە!


خوایە گوناهـ و تاوانمان لا ناشیرین بکە، زاڵمان بکە بەسەر نەفس و شەیتان، دڵمان رابکێشە بۆ کارکردن بۆ قیامەت، تامەزرۆییمان زیاد بکە بۆ گەیشتن بۆ بەهەشتەکان!


خوایە کەم و کوڕی و نەگیەکانمان داپۆشە، ڕێزمان بگرە بە لێخۆشبوون، بە لێبوردەیی، پایە و ڕێزمان لای خۆت بەرز بکەوە!


خوایە فێرمان بکە چۆن داوات لێبکەین، سوپاست بکەین، داوای لێخۆشبوونت لێبکەین، هەروەک چۆن بەندە چاکەکانت فێرکردووە!


خوایە ئەو رزقانەمان پێ ببەخشە کە بۆ دواڕۆژی سودمان پێدەگەیەنێ، لامان خۆشەویست بکە، هێز و وزەی زیاترمان پێ ببەخشە تا بۆیان هەوڵ بدەین!


خوایە دەرگا داخراوەکانمان بەڕوودا بکەوە، رێگا تاریکەکانمان بۆ رۆشن بکەوە، خەم و ئازارەکانمان لەسەر لابەرە، لە نەخۆشیەکان شیفامان بۆ بنێرە!

Comments

Popular posts from this blog

ئەی پاشای گەورە، خاوەنی ئاسمان و زەوی!

ئەی پاشای گەورە، خاوەنی ئاسمان و زەوی، گەورەیی و خۆشویستنی خۆت بچەسپینە لە دڵمان، تا بچوک و هیچ و پوچەکان بە جوانی ببینین، هەیبەتی تۆمان لا جوانتر دەربکەوێ! ئەی بەخشندە و دەوڵەمەند، هەموو ئەوانەمان پێببەخشە لە خێر و خۆشی کە داوات لێدەکەین، دڵمان دەوڵەمەند بکە، لە نەخۆشی دوورمان بخەوە، ئازار و ناخۆشیمان بۆ بکە بە خۆشی و حەسانەوە، ژیانێکی گەشاوەمان بۆ فەراهەم بکە، پڕبێ لە ئاسوودەیی و لوتکەی ئارامی دەروونی! خوایە بەخشندەیی و میهرەبانی خۆتمان پێ ببەخشە، بمانخە ناو کانگای  ڕه‌حمه‌ت و سۆزو به‌زه‌‌یی خۆت، میهرەبان و بەخشندەمان بکە بۆ موسڵمانان، بە ماڵ و سامان و دەست و دڵ، بە ئاشکرا و بە نهێنی! خوایە فێری سوپاس و ستایشی خۆتمان بکە، سوپاس و ستایشێکی بێ سنوور، سوپاس و ستایشێکی شایستە بە گەورەیی و شکۆی خۆتەوە، سوپاس و ستایشێک شایستەبێ بە په‌روه‌ردگارێتی خۆت، کە تەنها خۆت پەرەوردگاری جیهانیان و هه‌موو بوونه‌وه‌ری! خوایە بمانخە ناو زەریای ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆتەوە، خوایە ئەو ڕەحمەتەمان لە نێو چاوان بنوسە کە له دنیادا هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه‌، خوایە ئەو ڕەحمەتەت لێ داوا دەکەین کە لە قیامەت تەن...