Skip to main content

خوایە نەفسمان پەروەردە بکە بە نانی حەڵاڵ!


خوایە نەفسمان پەروەردە بکە بە نانی حەڵاڵ، بە قەناعەت و چاوتێری، دوورمان بخەوە لە ڕیابازی!


خوایە ئەو دوعایانە بخە سەر زمانمان کە پێی لە تۆ نزیک دەبینەوە، زیاتر بەرەو لای تۆ دێین، پەنامان بدە لە دوعایەک کە تۆ وەڵامی نادەیەوە!


خوایە فێری سوپاس و ستایشی خۆتمان بکە، بۆ هەموو نیعمەتە دیار و ئاشکراکان، بۆ نیعمەتە شاراوە و نادیارەکانیش!


خوایە بمانپارێزە لە نەخۆشیەکانی دڵ، لە نەخۆشیە جەستەیی و دەروونیەکان، دڵمان پڕ بکە لە ئاسودەیی و رازیبوون!


خوایە گومان لە دڵمان بخە دەرەوە، دڵنیاییمان پێ ببەخشە، ئەو زانستەمان پێ ببەخشە کە جێگیرمان دەکات!


خوایە ئیمان لە دڵمان زیاد بکە، ئیمان بە خۆت، بە ئیمان بە هەموو ئەو شتانەی پەنهانن!


خوایە فێری بەخشینمان بکە، بەخشینێک لە هەموو ئەو شتانەی پێت بەخشیوین!

Comments

Popular posts from this blog

ئەی پاشای گەورە، خاوەنی ئاسمان و زەوی!

ئەی پاشای گەورە، خاوەنی ئاسمان و زەوی، گەورەیی و خۆشویستنی خۆت بچەسپینە لە دڵمان، تا بچوک و هیچ و پوچەکان بە جوانی ببینین، هەیبەتی تۆمان لا جوانتر دەربکەوێ! ئەی بەخشندە و دەوڵەمەند، هەموو ئەوانەمان پێببەخشە لە خێر و خۆشی کە داوات لێدەکەین، دڵمان دەوڵەمەند بکە، لە نەخۆشی دوورمان بخەوە، ئازار و ناخۆشیمان بۆ بکە بە خۆشی و حەسانەوە، ژیانێکی گەشاوەمان بۆ فەراهەم بکە، پڕبێ لە ئاسوودەیی و لوتکەی ئارامی دەروونی! خوایە بەخشندەیی و میهرەبانی خۆتمان پێ ببەخشە، بمانخە ناو کانگای  ڕه‌حمه‌ت و سۆزو به‌زه‌‌یی خۆت، میهرەبان و بەخشندەمان بکە بۆ موسڵمانان، بە ماڵ و سامان و دەست و دڵ، بە ئاشکرا و بە نهێنی! خوایە فێری سوپاس و ستایشی خۆتمان بکە، سوپاس و ستایشێکی بێ سنوور، سوپاس و ستایشێکی شایستە بە گەورەیی و شکۆی خۆتەوە، سوپاس و ستایشێک شایستەبێ بە په‌روه‌ردگارێتی خۆت، کە تەنها خۆت پەرەوردگاری جیهانیان و هه‌موو بوونه‌وه‌ری! خوایە بمانخە ناو زەریای ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆتەوە، خوایە ئەو ڕەحمەتەمان لە نێو چاوان بنوسە کە له دنیادا هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه‌، خوایە ئەو ڕەحمەتەت لێ داوا دەکەین کە لە قیامەت تەن...