Skip to main content

خوایە هێزی ئیمانمان بۆ زیاد بکە!


ئەی خاوەن شکۆ و بە دەسەڵات، بە تەقوا و گوێڕایەڵیکردنی خۆت شکۆمان پێ ببەخشە، زاڵمان بکە بەسەر دوژمنەکانمان، ڕێز و قەدرمان زیاد بکە!


خوایە هێزی ئیمانمان بۆ زیاد بکە، دڵمان پەیوەست بکە بە قیامەت، لە دونیا پەرستی دوورمان بخەوە!


خوایە بمانکە کەسێکی لە خواترس، تەقوا زادی ڕێگای ژیانمان بێ، لە گوناە و تاوانەکانمان خۆش بە، باری تاوانمان بۆ سووک بکە!


خوایە بەرچاو ڕۆشنی زیاترمان پێببەخشە کە کار بۆ قیامەتمان بکەین، لە فڕوفێڵ و تەڵەکانی شەیتان بمانپارێزە!


خوایە خۆشویستنی خۆتمان پێببەخشە، دڵمان ئاوەدان بکەوە بەو خۆشەویستیە، لە خۆشویستنی دونیا وئەهلی دونیا پارێزراومان بکە!


خوایە زیاتر پەیوەستمان بکە بە داپۆشراوی، شەرم و حەیا، نەرم و نیانی، ئەدەب و خوڕەوشت جوانی، جوانترمان بکە بە پلەی بەرزتر!


خوایە تێرمان بکە لە رزقی حەڵاڵ، بێ نیازمان بکە لە شتانێک کە پاک نین، حەرامەکان لە دڵمان ناشیرین بکە!

Comments

Popular posts from this blog

ئەی پاشای گەورە، خاوەنی ئاسمان و زەوی!

ئەی پاشای گەورە، خاوەنی ئاسمان و زەوی، گەورەیی و خۆشویستنی خۆت بچەسپینە لە دڵمان، تا بچوک و هیچ و پوچەکان بە جوانی ببینین، هەیبەتی تۆمان لا جوانتر دەربکەوێ! ئەی بەخشندە و دەوڵەمەند، هەموو ئەوانەمان پێببەخشە لە خێر و خۆشی کە داوات لێدەکەین، دڵمان دەوڵەمەند بکە، لە نەخۆشی دوورمان بخەوە، ئازار و ناخۆشیمان بۆ بکە بە خۆشی و حەسانەوە، ژیانێکی گەشاوەمان بۆ فەراهەم بکە، پڕبێ لە ئاسوودەیی و لوتکەی ئارامی دەروونی! خوایە بەخشندەیی و میهرەبانی خۆتمان پێ ببەخشە، بمانخە ناو کانگای  ڕه‌حمه‌ت و سۆزو به‌زه‌‌یی خۆت، میهرەبان و بەخشندەمان بکە بۆ موسڵمانان، بە ماڵ و سامان و دەست و دڵ، بە ئاشکرا و بە نهێنی! خوایە فێری سوپاس و ستایشی خۆتمان بکە، سوپاس و ستایشێکی بێ سنوور، سوپاس و ستایشێکی شایستە بە گەورەیی و شکۆی خۆتەوە، سوپاس و ستایشێک شایستەبێ بە په‌روه‌ردگارێتی خۆت، کە تەنها خۆت پەرەوردگاری جیهانیان و هه‌موو بوونه‌وه‌ری! خوایە بمانخە ناو زەریای ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆتەوە، خوایە ئەو ڕەحمەتەمان لە نێو چاوان بنوسە کە له دنیادا هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه‌، خوایە ئەو ڕەحمەتەت لێ داوا دەکەین کە لە قیامەت تەن...