Skip to main content

خوایە خۆشی بگێڕەوە بۆ ژیانمان!


خوایە ئازارەکانی سەرمان لابەرە، لە خەم و ناخۆشی، لە بەڵا و نەخۆشی، گوناهـ و تاوانەکانمان لەسەر بسڕەوە، پاکی بکەوە!


خوایە خۆشی بگێڕەوە بۆ ژیانمان، رووناکی و رۆشنایی زیاترمان پێببەخشە، لە کاتە سەختەکان زیاتر رێنموییمان بکە!


خوایە بمانکە دۆست و خۆشەویستی قورئان، زیاتر بە مانا قوڵەکانی ئاشنامان بکە، یارمەتیمان بدە کاری پێبکەین، بیکە رێنموکاری رێگای ژیانمان!


خوایە جوانتر فێرمان بکە لە بیروباوەڕی تەوحید، رێگاکانی تێگەیشتن بە تەوحید، حەسانەوە لە ژێر سایە و سێبەری تەوحید!


خوایە دڵمان پەیوەست بکە بە زوهد و دونیا بە کەم سەیرکردن، وزەی زیاترمان پێ ببەخشە بۆ کارکردن بۆ ماڵی قیامەتمان، ئەوێ زیاتر ئاوەدان بکەینەوە!


خوایە ئارامی زیاترمان پێ ببەخشە لەسەر عیبادەتەکان، لامان خۆشەویست بکە، بێ بەشمان مەکە لەو کردەوانەی کە پلەمان لای تۆ بەرز دەبێتەوە!


خوایە عیزەت و سەربەرزیمان پێ ببەخشە، گران و سەنگین ترمان بکە، رێز و شکۆمان پێ ببەخشە بە گوێڕایەلی کردنی تۆ!

Comments

Popular posts from this blog

ئەی پاشای گەورە، خاوەنی ئاسمان و زەوی!

ئەی پاشای گەورە، خاوەنی ئاسمان و زەوی، گەورەیی و خۆشویستنی خۆت بچەسپینە لە دڵمان، تا بچوک و هیچ و پوچەکان بە جوانی ببینین، هەیبەتی تۆمان لا جوانتر دەربکەوێ! ئەی بەخشندە و دەوڵەمەند، هەموو ئەوانەمان پێببەخشە لە خێر و خۆشی کە داوات لێدەکەین، دڵمان دەوڵەمەند بکە، لە نەخۆشی دوورمان بخەوە، ئازار و ناخۆشیمان بۆ بکە بە خۆشی و حەسانەوە، ژیانێکی گەشاوەمان بۆ فەراهەم بکە، پڕبێ لە ئاسوودەیی و لوتکەی ئارامی دەروونی! خوایە بەخشندەیی و میهرەبانی خۆتمان پێ ببەخشە، بمانخە ناو کانگای  ڕه‌حمه‌ت و سۆزو به‌زه‌‌یی خۆت، میهرەبان و بەخشندەمان بکە بۆ موسڵمانان، بە ماڵ و سامان و دەست و دڵ، بە ئاشکرا و بە نهێنی! خوایە فێری سوپاس و ستایشی خۆتمان بکە، سوپاس و ستایشێکی بێ سنوور، سوپاس و ستایشێکی شایستە بە گەورەیی و شکۆی خۆتەوە، سوپاس و ستایشێک شایستەبێ بە په‌روه‌ردگارێتی خۆت، کە تەنها خۆت پەرەوردگاری جیهانیان و هه‌موو بوونه‌وه‌ری! خوایە بمانخە ناو زەریای ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆتەوە، خوایە ئەو ڕەحمەتەمان لە نێو چاوان بنوسە کە له دنیادا هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه‌، خوایە ئەو ڕەحمەتەت لێ داوا دەکەین کە لە قیامەت تەن...