Skip to main content

خوایە فێری ئەو زانستەمان بکە کە سودبەخشە!


خوایە فێری ئەو زانستەمان بکە کە سودبەخشە، زانستی ئیمان و ئیسلام، زانستی ئاداب و خوڕەوشت، جوانمان بکە بەو زانستە و بەرز و ڕێزدارمان بکە!


خوایە رزقی دونیامان بەسەر فراوان بکە، لە هەژاری دوورمان بخەوە، بە فەزڵی خۆت دەوڵەمەندمان بکە، بێ نیازمان بکە لە ئینسانەکان!


ئەی بۆ هەمیشە زیندوو، بە زیکر و نزیکبوونەوە لە خۆت، دڵمان بە زیندوو بهێڵەوە، بەرچاو رۆشنمان بکە لەسەردەمێک تاریکایی بە رووناکی پێناسەکراوە، گومڕایی بە هیدایەت!


خوایە زیاتر رێنموویی خۆتمان نیشان بدە، تەقوامان بۆ زیاد بکە، خوڕەوشتمان جوانتر و بەرزتر بکە!


خوایە پەنامان بدە لە شەڕ و خراپەکانی شەیتان، لە شەر و خراپەی نەفس، لە شەڕ و خراپەی ئەوانەی لە تۆ دوورن!


خوایە ئەو زانستەمان پێ ببەخشە کە سوودمان پێدەگەیەنی، کە لە تۆمان نزیک دەخاتەوە، تاریکاییەکانی ژیان و سەر ڕێگامان پێ دەرەوێنێتەوە!


خوایە رووی دڵمان وەرگێڕە بۆ لای خۆت، رووناکی بکەوە، ژەنگ و پیسیەکانی پاک بکەوە!

Comments

Popular posts from this blog

ئەی پاشای گەورە، خاوەنی ئاسمان و زەوی!

ئەی پاشای گەورە، خاوەنی ئاسمان و زەوی، گەورەیی و خۆشویستنی خۆت بچەسپینە لە دڵمان، تا بچوک و هیچ و پوچەکان بە جوانی ببینین، هەیبەتی تۆمان لا جوانتر دەربکەوێ! ئەی بەخشندە و دەوڵەمەند، هەموو ئەوانەمان پێببەخشە لە خێر و خۆشی کە داوات لێدەکەین، دڵمان دەوڵەمەند بکە، لە نەخۆشی دوورمان بخەوە، ئازار و ناخۆشیمان بۆ بکە بە خۆشی و حەسانەوە، ژیانێکی گەشاوەمان بۆ فەراهەم بکە، پڕبێ لە ئاسوودەیی و لوتکەی ئارامی دەروونی! خوایە بەخشندەیی و میهرەبانی خۆتمان پێ ببەخشە، بمانخە ناو کانگای  ڕه‌حمه‌ت و سۆزو به‌زه‌‌یی خۆت، میهرەبان و بەخشندەمان بکە بۆ موسڵمانان، بە ماڵ و سامان و دەست و دڵ، بە ئاشکرا و بە نهێنی! خوایە فێری سوپاس و ستایشی خۆتمان بکە، سوپاس و ستایشێکی بێ سنوور، سوپاس و ستایشێکی شایستە بە گەورەیی و شکۆی خۆتەوە، سوپاس و ستایشێک شایستەبێ بە په‌روه‌ردگارێتی خۆت، کە تەنها خۆت پەرەوردگاری جیهانیان و هه‌موو بوونه‌وه‌ری! خوایە بمانخە ناو زەریای ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆتەوە، خوایە ئەو ڕەحمەتەمان لە نێو چاوان بنوسە کە له دنیادا هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه‌، خوایە ئەو ڕەحمەتەت لێ داوا دەکەین کە لە قیامەت تەن...