Skip to main content

قەدر و بەهای زیاترمان پێببەخشە، جوانترمان بکە!


ئەی بەرفراوانکاری رزق و رۆزی، ئەی زۆر میهرەبان و بەخشندە، دەرگای رزقی دونیا و قیامەتمان بەسەردا بکەوە، بۆمان بەرفراوان بکە، خۆت دەوڵەمەندمان بکە بە فەزڵ و منەتی خۆت، ساتی وەڵامدانەوەی دوعاکانمان بۆ پێش بخە!


خوایە لە نوێژەکان یارمەتیمان بدە، بەردەوام بین، لە کاتی خۆی ئەنجامیان بدەین، دڵمان بەتەواوی پەیوەست بکە بە نوێژ و دوعاکردن، لە کاتی ناخۆشی و بەڵادا پەنا بۆ نوێژ ببەین!


خوایە دڵنیاییەکی زیاترمان پێببەخشە بۆ قیامەت، زیندووبوونەوە، حەشر و حیساب، تامەزرۆییمان زیاد بکە بۆ بەهەشتەکان!


خوایە بمانگێڕە بە یەکێک لەوانەی کە تۆ هیدایەتت داون، بەردەوام هیدایەتەکەمان بەسەرەوە زیاد بکە، بیکە رۆشناییەکی زۆر درەوشاوە بۆ ژیانمان!


خوایە لە دووڕوویی بمانپارێزە، بمانکە بە یەکێک لەوانەی راستگۆن لەگەڵ تۆ، لەگەل خەڵکی، بمانگەیەنە پلەی راستگۆیان!


خوایە بە قورئانەکەی خۆت بێدارمان بکەوە، سود وەربگرێ لە ئاگاداریەکانی ناوی، بەهرەمەند و سەفرازمان بکە بە قورئان، قەدر و بەهای زیاترمان پێببەخشە، جوانترمان بکە!


خوایە دڵمان بپارێزە لە گوناهـ، پڕی بکە لە تەقوا و خۆشەویستی خۆت، رووناکی بکەوە بە رەحم و بەخشندەیی بەرامبەر بەندەکانت!

Comments

Popular posts from this blog

ئەی پاشای گەورە، خاوەنی ئاسمان و زەوی!

ئەی پاشای گەورە، خاوەنی ئاسمان و زەوی، گەورەیی و خۆشویستنی خۆت بچەسپینە لە دڵمان، تا بچوک و هیچ و پوچەکان بە جوانی ببینین، هەیبەتی تۆمان لا جوانتر دەربکەوێ! ئەی بەخشندە و دەوڵەمەند، هەموو ئەوانەمان پێببەخشە لە خێر و خۆشی کە داوات لێدەکەین، دڵمان دەوڵەمەند بکە، لە نەخۆشی دوورمان بخەوە، ئازار و ناخۆشیمان بۆ بکە بە خۆشی و حەسانەوە، ژیانێکی گەشاوەمان بۆ فەراهەم بکە، پڕبێ لە ئاسوودەیی و لوتکەی ئارامی دەروونی! خوایە بەخشندەیی و میهرەبانی خۆتمان پێ ببەخشە، بمانخە ناو کانگای  ڕه‌حمه‌ت و سۆزو به‌زه‌‌یی خۆت، میهرەبان و بەخشندەمان بکە بۆ موسڵمانان، بە ماڵ و سامان و دەست و دڵ، بە ئاشکرا و بە نهێنی! خوایە فێری سوپاس و ستایشی خۆتمان بکە، سوپاس و ستایشێکی بێ سنوور، سوپاس و ستایشێکی شایستە بە گەورەیی و شکۆی خۆتەوە، سوپاس و ستایشێک شایستەبێ بە په‌روه‌ردگارێتی خۆت، کە تەنها خۆت پەرەوردگاری جیهانیان و هه‌موو بوونه‌وه‌ری! خوایە بمانخە ناو زەریای ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆتەوە، خوایە ئەو ڕەحمەتەمان لە نێو چاوان بنوسە کە له دنیادا هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه‌، خوایە ئەو ڕەحمەتەت لێ داوا دەکەین کە لە قیامەت تەن...