Skip to main content

خوایە دەست و زمانمان بپارێزە لە گوناهـ!


خوایە چێژ و خۆشی بگەڕێنەوە ناو نوێژ و زیکر و قورئان خوێندن و دوعایەکانمان، هەموومان بۆ بکە ئازار شکێنی هەمیشەیی و خەم رەوێنی ژیانمان!


خوایە فێرمان بکە سوپاست بکەین، سوپاسێک شایستە بە خۆت، لەسەر منەتی هیدایەت و رێنموویی خۆت!


خوایە دەست و زمانمان بپارێزە لە گوناهـ، ئیخلاس ببەخشە بە کارە چاکەکانمان، بۆمان بەرەکەتدار بکەی!


خوایە لە دڵ نەخۆشەکان دوورمان بخەوە، لە شەڕ و خراپەی ئەوان پارێزراومان بکە، بمانکە کەسێکی خاوەن ئیمانێکی دامەزراو!


خوایە هەموو ناخۆشیەکمان بۆ بکە بە خۆشی، هەموو ئازارێک بە حەسانەوە، هەموو جەهلێک بە زانست!


خوایە هەموو خۆشەویستی و ڕێز و قەدرێکمان با بۆ تۆ بێ، حەرام لەبەرچاومان ناشیرین بکە، پەرستن و گوێڕایەلی خۆتمان بۆ بکە بە لوتکەی ئامانجەکانمان!


خوایە دڵسۆزی و نیازپاکی زیاترمان پێ ببەخشە، لە فرت و فێڵی شەیتان پارێزراومان بکە، ئەو رۆشناییەمان پێ ببەخشە کە رێگای دوور و درێژمان بۆ دەکاتە چراخان!

Comments

Popular posts from this blog

ئەی پاشای گەورە، خاوەنی ئاسمان و زەوی!

ئەی پاشای گەورە، خاوەنی ئاسمان و زەوی، گەورەیی و خۆشویستنی خۆت بچەسپینە لە دڵمان، تا بچوک و هیچ و پوچەکان بە جوانی ببینین، هەیبەتی تۆمان لا جوانتر دەربکەوێ! ئەی بەخشندە و دەوڵەمەند، هەموو ئەوانەمان پێببەخشە لە خێر و خۆشی کە داوات لێدەکەین، دڵمان دەوڵەمەند بکە، لە نەخۆشی دوورمان بخەوە، ئازار و ناخۆشیمان بۆ بکە بە خۆشی و حەسانەوە، ژیانێکی گەشاوەمان بۆ فەراهەم بکە، پڕبێ لە ئاسوودەیی و لوتکەی ئارامی دەروونی! خوایە بەخشندەیی و میهرەبانی خۆتمان پێ ببەخشە، بمانخە ناو کانگای  ڕه‌حمه‌ت و سۆزو به‌زه‌‌یی خۆت، میهرەبان و بەخشندەمان بکە بۆ موسڵمانان، بە ماڵ و سامان و دەست و دڵ، بە ئاشکرا و بە نهێنی! خوایە فێری سوپاس و ستایشی خۆتمان بکە، سوپاس و ستایشێکی بێ سنوور، سوپاس و ستایشێکی شایستە بە گەورەیی و شکۆی خۆتەوە، سوپاس و ستایشێک شایستەبێ بە په‌روه‌ردگارێتی خۆت، کە تەنها خۆت پەرەوردگاری جیهانیان و هه‌موو بوونه‌وه‌ری! خوایە بمانخە ناو زەریای ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆتەوە، خوایە ئەو ڕەحمەتەمان لە نێو چاوان بنوسە کە له دنیادا هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه‌، خوایە ئەو ڕەحمەتەت لێ داوا دەکەین کە لە قیامەت تەن...