Skip to main content

ئەو چاوەمان پێببەخشە کە لە ترسی تۆ دەگری، گریانێکی زۆر!


ئەی بەخشندەی میهرەبان، ئاوێک بڕژێنە بەسەر ئەو فیتنانەی دەیانەوێ بێنە ناو دڵمان، خۆشەویستی دونیا و خۆشیەکانی لە دڵمان لەق بکە، ئەو زمانەمان پێببەخشە هەمیشە زیکری تۆ دەکات، ئەو چاوەمان پێببەخشە کە لە ترسی تۆ دەگری، گریانێکی زۆر!


خوایە بەروبومی کارە چاکەکانمان لە دواڕۆژ پێنیشان بدەوە، رازیبوون و ملکەچی خۆت بکە بە گەورەترین و بەبەهاترین دیاری بۆمان!


ئەی زاناترینی ناو هەموو بوونەوەر، زانستی سوودبەخشمان بۆ زیاد بکە، ترسی تۆ بەرزترینی زانستەکان بێ، گومان بکوژێنەوە لە ناخمان، دڵنیایی بچەقێنە لە دڵمان، بەخششەکانت بەسەرمان زیاد بکە، ئەو زانستەمان پێببەخشە کە رێگامان بۆ رۆشن دەکاتەوە، تاریکاییەکانی بەردەممان دەمرێنن!


خوایە لەو زانستە دوورمان بخەوە کە سوودمان پپێناگەیەنێ، پەنامان بدە لەو دڵەی کە لە تۆ ناترسێ، لەو نەفسەی کە تێرنابێ، لەو دوعایەی کە تۆ وەڵامی نادەیەوە!


خوایە خەم و ئازارەکانمان لەسەر لابە، شیفای نەخۆشییەکانمان بدە، لە شوێنی گومان دڵنیاییمان پێ ببەخشە، لە شوێنی جەهل زانستمان پێ ببەخشە، لە شوێنی تاریکی رۆشناییمان پێ ببەخشە!


خوایە سەبر و ئارامیمان بۆ زیاتر بکە لەسەر دینداری و داپۆشراوی، لە شەرم و حەیا، لە هەڵخەرەتێنەرەکانی دەوروبەر پارێزراومان بکە!


خوایە ئەو زیکرانە بخە سەر زمان و دڵمان، کە تۆ پێی رازی، خۆشت دەوێن، دەبێتە هۆی پاک بوونەوە و بەرزبوونەوە!

Comments

Popular posts from this blog

ئەی پاشای گەورە، خاوەنی ئاسمان و زەوی!

ئەی پاشای گەورە، خاوەنی ئاسمان و زەوی، گەورەیی و خۆشویستنی خۆت بچەسپینە لە دڵمان، تا بچوک و هیچ و پوچەکان بە جوانی ببینین، هەیبەتی تۆمان لا جوانتر دەربکەوێ! ئەی بەخشندە و دەوڵەمەند، هەموو ئەوانەمان پێببەخشە لە خێر و خۆشی کە داوات لێدەکەین، دڵمان دەوڵەمەند بکە، لە نەخۆشی دوورمان بخەوە، ئازار و ناخۆشیمان بۆ بکە بە خۆشی و حەسانەوە، ژیانێکی گەشاوەمان بۆ فەراهەم بکە، پڕبێ لە ئاسوودەیی و لوتکەی ئارامی دەروونی! خوایە بەخشندەیی و میهرەبانی خۆتمان پێ ببەخشە، بمانخە ناو کانگای  ڕه‌حمه‌ت و سۆزو به‌زه‌‌یی خۆت، میهرەبان و بەخشندەمان بکە بۆ موسڵمانان، بە ماڵ و سامان و دەست و دڵ، بە ئاشکرا و بە نهێنی! خوایە فێری سوپاس و ستایشی خۆتمان بکە، سوپاس و ستایشێکی بێ سنوور، سوپاس و ستایشێکی شایستە بە گەورەیی و شکۆی خۆتەوە، سوپاس و ستایشێک شایستەبێ بە په‌روه‌ردگارێتی خۆت، کە تەنها خۆت پەرەوردگاری جیهانیان و هه‌موو بوونه‌وه‌ری! خوایە بمانخە ناو زەریای ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆتەوە، خوایە ئەو ڕەحمەتەمان لە نێو چاوان بنوسە کە له دنیادا هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه‌، خوایە ئەو ڕەحمەتەت لێ داوا دەکەین کە لە قیامەت تەن...