Skip to main content

خوایە ئازارەکانی ژیانمان لەسەر لابە!


خوایە لە کاتی نەبوونی پاڵپشتی و زۆربوونی خیانەت و ناپاکی و دووروویی، پەنامان هێناوەتە لای تۆ، خۆت پەنامان بدە و بمانپارێزە!


خوایە لە رابردوومان خۆشبە، داهاتوومان بۆ جوانتر و باشتر بکە، ئێستاش ئەوەمان پێ ببەخشە کە تۆ بە بەندە چاکەکانت دەبەخشی!


خوایە ئازارەکانی ژیانمان لەسەر لابە، هێزی ئارامیمان لا بەهێزتر بکە، پشت بەستان و متمانە بەخۆتمان لا زیاد بکە!


خوایە نوێژ بکە بیلبیلەی چاوەکانمان، لە کاتی ناخۆشی و بەڵایەکان زوو بیرمان بخەوە پەنا بۆ نوێژ و سەبر ببەین!


خوایە هەموو ئەوانەمان پێببەخشە کە داوامان لێکردووی، رۆژە خۆشەکانمان بۆ پێش بخە، لە بەڵا و ناخۆشی دوورمان بخەرەوە!


ئەی بەخشندە، ئەی میهرەبان، ئەی پاشا، ئەی خاوەنی عەرشی گەورە، ئەی دڵنیاکەرەوە، ئومێد بگێڕەوە بۆ ناو دڵ و دەروونمان، بۆمان رووناک بکەوە، خەونەکانمان بۆ بکە بەڕاستی!


خوایە دەرگاکانی رەحمەتی خۆتمان بەروودا بکەوە، هێز و توانای زیاترمان پێببەخشە بۆ کاری چاک و باش!

Comments

Popular posts from this blog

ئەی پاشای گەورە، خاوەنی ئاسمان و زەوی!

ئەی پاشای گەورە، خاوەنی ئاسمان و زەوی، گەورەیی و خۆشویستنی خۆت بچەسپینە لە دڵمان، تا بچوک و هیچ و پوچەکان بە جوانی ببینین، هەیبەتی تۆمان لا جوانتر دەربکەوێ! ئەی بەخشندە و دەوڵەمەند، هەموو ئەوانەمان پێببەخشە لە خێر و خۆشی کە داوات لێدەکەین، دڵمان دەوڵەمەند بکە، لە نەخۆشی دوورمان بخەوە، ئازار و ناخۆشیمان بۆ بکە بە خۆشی و حەسانەوە، ژیانێکی گەشاوەمان بۆ فەراهەم بکە، پڕبێ لە ئاسوودەیی و لوتکەی ئارامی دەروونی! خوایە بەخشندەیی و میهرەبانی خۆتمان پێ ببەخشە، بمانخە ناو کانگای  ڕه‌حمه‌ت و سۆزو به‌زه‌‌یی خۆت، میهرەبان و بەخشندەمان بکە بۆ موسڵمانان، بە ماڵ و سامان و دەست و دڵ، بە ئاشکرا و بە نهێنی! خوایە فێری سوپاس و ستایشی خۆتمان بکە، سوپاس و ستایشێکی بێ سنوور، سوپاس و ستایشێکی شایستە بە گەورەیی و شکۆی خۆتەوە، سوپاس و ستایشێک شایستەبێ بە په‌روه‌ردگارێتی خۆت، کە تەنها خۆت پەرەوردگاری جیهانیان و هه‌موو بوونه‌وه‌ری! خوایە بمانخە ناو زەریای ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆتەوە، خوایە ئەو ڕەحمەتەمان لە نێو چاوان بنوسە کە له دنیادا هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه‌، خوایە ئەو ڕەحمەتەت لێ داوا دەکەین کە لە قیامەت تەن...