Skip to main content

خوایە بەرچاوڕۆشنیمان پێببەخشە، بۆ دین و دونیامان!


خوایە ئەو رزقەمان پێ ببەخشە کە کاریگەری چاکە و دینداریمان بەسەر خەڵکەوە هەبێ، بمانکە مایەی بار سووکی بۆ قیامەت و زۆری پاداشت و گرانی تای تەرازووی چاکەکانمان!


خوایە دڵمان دەوڵەمەند بکە، قەناعەتمان پێببەخشە، بەخشین و یارمەتیدانی خەڵکیمان لا خۆشەویست و ئاسان بکە، لە هەژاری دڵ بمانپارێزە، بمانکە سوارچاکی بەخشین و فێرکردنی زانست بۆ دەوروبەرمان!


خوایە فێری بازرگانیەکی پڕ لە قازانجمان بکە بۆ قیامەت، ناخۆشیەکانی قیامەتمان لەسەر سووک بکە، ئازارەکانی دونیامان بۆ بکە هەڵوەرینی گوناهەکانمان، خۆشیەکانمان بۆ بکە وەرزی بەهار و ژیانەوە!


خوایە بەرچاوڕۆشنیمان پێببەخشە، بۆ دین و دونیامان، بمانکە کەسێک کە هەستێکی باشتر و زیرەکیەکی باڵاترمان هەبێ، لە وونبوونی ڕێگای راست پارێزراومان بکە!


خوایە ئەو رزقانەمان پێببەخشە کە بۆ دڵمان سوودبەخشن، قیامەتمان بۆ ئاوەدان دەکەنەوە، گوناهەکانمان دەسڕنەوە، بەزەیی خۆتمان لەسەر فراوان دەکات!


ئەی خاوەن دەسەڵات، هێزی شەیتان و نەفس لە دڵمان لاواز بکە، خامۆشی بکە، ئیخلاس بڕوێنە لە ناخمان، بیرکردنەوەی دروستمان پێبدە، وزەی تەواومان پێببەخشە کە بە خۆشەویستیەوە سوژدەت بۆ ببەین!


خوایە پەرستن لە دڵمان خۆشەویست بکە، تەقوامان بۆ زیاد بکە، هەق و ناهەقمان بۆ جیابکەوە، کارەکانمان بۆ ئاسان بکە، چەوتیەکانمان بۆ ڕاست بکەوە!

Comments

Popular posts from this blog

ئەی پاشای گەورە، خاوەنی ئاسمان و زەوی!

ئەی پاشای گەورە، خاوەنی ئاسمان و زەوی، گەورەیی و خۆشویستنی خۆت بچەسپینە لە دڵمان، تا بچوک و هیچ و پوچەکان بە جوانی ببینین، هەیبەتی تۆمان لا جوانتر دەربکەوێ! ئەی بەخشندە و دەوڵەمەند، هەموو ئەوانەمان پێببەخشە لە خێر و خۆشی کە داوات لێدەکەین، دڵمان دەوڵەمەند بکە، لە نەخۆشی دوورمان بخەوە، ئازار و ناخۆشیمان بۆ بکە بە خۆشی و حەسانەوە، ژیانێکی گەشاوەمان بۆ فەراهەم بکە، پڕبێ لە ئاسوودەیی و لوتکەی ئارامی دەروونی! خوایە بەخشندەیی و میهرەبانی خۆتمان پێ ببەخشە، بمانخە ناو کانگای  ڕه‌حمه‌ت و سۆزو به‌زه‌‌یی خۆت، میهرەبان و بەخشندەمان بکە بۆ موسڵمانان، بە ماڵ و سامان و دەست و دڵ، بە ئاشکرا و بە نهێنی! خوایە فێری سوپاس و ستایشی خۆتمان بکە، سوپاس و ستایشێکی بێ سنوور، سوپاس و ستایشێکی شایستە بە گەورەیی و شکۆی خۆتەوە، سوپاس و ستایشێک شایستەبێ بە په‌روه‌ردگارێتی خۆت، کە تەنها خۆت پەرەوردگاری جیهانیان و هه‌موو بوونه‌وه‌ری! خوایە بمانخە ناو زەریای ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆتەوە، خوایە ئەو ڕەحمەتەمان لە نێو چاوان بنوسە کە له دنیادا هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه‌، خوایە ئەو ڕەحمەتەت لێ داوا دەکەین کە لە قیامەت تەن...