Skip to main content

خوایە لە سۆز و میهرەبانی خۆت بەهرەمەندمان بکە!


خوایە هەموو خێرێکمان بۆ پێش بخە، ئەوەی دەیزانین، ئەوەشی کە نایزانین؛ لە هەموو شەڕ و خراپەیەک دوورمان بخەوە، ئەوەی کە دەیزانین، ئەوەشی کە نایزانین!


خوایە لە سۆز و میهرەبانی خۆت بەهرەمەندمان بکە، وا بکە بەزەییمان بێتەوە بەوانەی کە پێویستیان بە یارمەتیە، بە بەزەیی خۆت دامانپۆشە!


خوایە عەیب و کەم و کوڕیەکانمان بشارەوە، لە گوناهەکانمان خۆشبە، ئەو کردەوانەمان لا ئاسان بکە، کە پاداشتی زۆرە، فەزڵ و گەورەیی زۆرمان پێدەبەخشن!


خوایە لەو ساتانە رەحممان پێبکە کە دێینە بەر حوکم و دادگای تۆ، پێیەکانمان جێگیر بکە، لێخۆشبوونی خۆتمان پێببەخشە!


خوایە فێری تەوحیدمان بکە، تەنها تۆمان بوێ، بە تۆ رازی بین، تەنها پشت بە تۆ ببەستین، خۆشویستن و رق لێبوونەوەمان لە پێناو تۆ بێ، لە پێناو تۆ ببەخشین و نەیبەخشین!


خوایە زیاتر هیدایەتمان بدە بۆ رێگای خۆت، لە ساتە زۆر سەختەکان بەهانامان وەرە، پەنامان بدە لە شەڕ و خراپەی نەفسمان!


خوایە فەزڵی خۆت بڕژێنە سەرمان، هەروەک چۆن ڕژاندوتە بەسەر پیاوچاکان، زاد و زەخیرەی بەرفراوانی سەفەری قیامەتمان بۆ زیاد بکە!

Comments

Popular posts from this blog

ئەی پاشای گەورە، خاوەنی ئاسمان و زەوی!

ئەی پاشای گەورە، خاوەنی ئاسمان و زەوی، گەورەیی و خۆشویستنی خۆت بچەسپینە لە دڵمان، تا بچوک و هیچ و پوچەکان بە جوانی ببینین، هەیبەتی تۆمان لا جوانتر دەربکەوێ! ئەی بەخشندە و دەوڵەمەند، هەموو ئەوانەمان پێببەخشە لە خێر و خۆشی کە داوات لێدەکەین، دڵمان دەوڵەمەند بکە، لە نەخۆشی دوورمان بخەوە، ئازار و ناخۆشیمان بۆ بکە بە خۆشی و حەسانەوە، ژیانێکی گەشاوەمان بۆ فەراهەم بکە، پڕبێ لە ئاسوودەیی و لوتکەی ئارامی دەروونی! خوایە بەخشندەیی و میهرەبانی خۆتمان پێ ببەخشە، بمانخە ناو کانگای  ڕه‌حمه‌ت و سۆزو به‌زه‌‌یی خۆت، میهرەبان و بەخشندەمان بکە بۆ موسڵمانان، بە ماڵ و سامان و دەست و دڵ، بە ئاشکرا و بە نهێنی! خوایە فێری سوپاس و ستایشی خۆتمان بکە، سوپاس و ستایشێکی بێ سنوور، سوپاس و ستایشێکی شایستە بە گەورەیی و شکۆی خۆتەوە، سوپاس و ستایشێک شایستەبێ بە په‌روه‌ردگارێتی خۆت، کە تەنها خۆت پەرەوردگاری جیهانیان و هه‌موو بوونه‌وه‌ری! خوایە بمانخە ناو زەریای ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆتەوە، خوایە ئەو ڕەحمەتەمان لە نێو چاوان بنوسە کە له دنیادا هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه‌، خوایە ئەو ڕەحمەتەت لێ داوا دەکەین کە لە قیامەت تەن...